وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: به‌ پاڵه‌وگه‌ى كه‌ربه‌لا 60% هاورده‌ى سووته‌مه‌نى كه‌م ده‌بێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، به‌ كارپێكردنى پاڵه‌وگه‌ى كه‌ربه‌لا عێراق هاورده‌كردنى سووته‌مه‌نى به‌ رێژه‌ى 60% كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/تشرینى یه‌كه‌م/2022 ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ بۆنه‌ى كارپێكردنى ئه‌زموونیى پاڵه‌وگه‌ى كه‌ربه‌لا له‌ راگه‌یێندراوێكدا گرنگى ئه‌و پاڵه‌وگه‌یه‌ى له‌ دابینكردنى سووته‌مه‌نى ناوخۆیى ئاشكرا كرد.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێ، "ئه‌و پاڵه‌وگه‌ ده‌یتوانێ رۆژانه‌ نۆ ملیۆن لیتر به‌نزین به‌ ئۆكتانى به‌رز به‌رهه‌م بهێنێ، له‌گه‌ڵ سێ ملیۆن لیتر نه‌وتى سپى به‌رهه‌م بهێنێ، به‌مه‌یش هاورده‌ى سووته‌مه‌نى به‌ رێژه‌ى 60% كه‌م ده‌بێته‌وه‌". بڕیاره‌ له‌ قۆناغى ئه‌زموونیدا ئه‌و پاڵه‌وگه‌یه‌ بڕى 140 به‌رمیل سووته‌مه‌نى به‌رهه‌م بهێنێ.
 

هه‌ر له‌ باسكردنى پاڵه‌وگه‌ى كه‌ربه‌لا، وه‌زیرى نه‌وت گوتوویه‌تى، "40 ساڵ ده‌بێت وه‌زاره‌تى نه‌وت پرۆژه‌ى وه‌ها گه‌وره‌ى ئه‌نجام نه‌داوه‌". پێشتر وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ت به‌ ملیاران دۆلار له‌ دابینكردنى سووته‌مه‌نى به‌نزین و نه‌وتى سپى خه‌رج ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین