سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هونەرمەند ئیسماعیل خەیات پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

هونەرمەندى ناسراوى بوارى شێوەکارى ئیسماعیل خەیات لە تەمەنى (78) ساڵى کۆچى دواییکرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەپەیامێکدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەى دەکات و ڕایگەیاند، "خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (20/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى هونەرمەند ئیسماعیل خەیات، پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى هونەرمەند گەزیزەى هاوژینی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکات.

 

دەقى پرسەنامەى‌ سەرۆکی هەرێمی کوردستان:‌

بە داخه‌وه‌ هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی شێوەکاری ناسراوی کوردستان، مامۆستا ئیسماعیل خەیاتم پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو هونەرمەندێکی پێشەنگی بواری هونەری شێوەکاری بوو کە بە هونەرە بەرزەکەی خزمەتێکی بەرچاوی بە فەرهەنگ و کولتووری گەلەکەی کرد.

پرسە و سەرەخۆشی لە هونەرمەند گەزیزە خانمی هاوژینی و کەسوکار و هاوڕێ و دۆستانی و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبه‌شی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/10/20

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین