نووسینگەی محەمەد شەیاع سوودانی راگەیندراوێك بڵاو دەكاتەوە
ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە نووسینگەی محەمەد شەیاع سوودانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "راگەیێندراوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژە بەوە دەكات رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی كراوە، كە دەرفەت لەبەردەم هەموو لایەنەكان هەیە بۆ ئەوەی كاندیدیان بۆ هەموو وەزارەتەكان هەبێت."
لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "سەرۆك وەزیران لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی بەرێوەبردنی وەزارەت، سەرپشەكە لە هەڵبژاردنی كاندیدەكان."
ئێوارەی دوێنێ چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، "سەرۆکوەزیرانى راسپێردراوى سەرپشک کردووە لە هەڵبژاردنى كاندیدی وەزارەتەکان یان پێشنیازکردنى كاندیدی نوێ بۆ وەزارەتەکان و تەنانەت گۆڕینى وەزارەتەکان لەنێوان پێکهاتەکان یان لەنێو پێکهاتەیەکى دیاریکرادا، جگە لە هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و بەرگرى كە دەرەوەی پشکپشکێنەی سیاسین."
رۆژی (13)ی ئەم مانگە محەمەد شەیاع سوودانی، كاندیدی چاوچێوەی هاوئاهەنگی لە لایەن لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ هەڵبژێردرا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment