وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات گەشت بۆ ئۆكراینا نەكەن ئێران
وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە راگەیێندراوێكدا، داوا دەكات هاووڵاتیانی وڵاتەكەی سەردانی ئۆكراینا نەكەن, داواش لەو هاووڵاتیانەی دەكات كە لە ئۆكراینان دەست بەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ هەینی (21/ تشرینی یەكەم / 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوكردەوە بەڕێوەبەری گشتی قونسڵخانەی سەربە وەزارەتی دەرەوە لە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە، "بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكان و نەمانی ئاسایش لە ئۆكراینا داوا لە هەوڵاتییان دەكەین سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن."

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "داوا لە هەموو هاونیشتیمانیانی  ئێران دەكەین كە ئۆكراینان لە پێناو پارێزگاری لە گیانیان دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن."

هەروەك داواشی كردووە ئەو هاووڵاتیانە پابەندی هێمنی بن و لە كاتی پێویست پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە كیێف بكەن.

پێشتریش ئەمەریكا و چین و ئۆزبەكستان و تاجیكستان و كازاخستان و هۆڵندا و سڕبیا و ئێتاڵیا و میسر داوایان لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەانیان كرد، دەست بەجێ ئۆكراینا جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین