د. دیلمان ئازاد: ئاگادارى منداڵەکانتان بن و متمانەى کوێران بە کەس مەکەن هەواڵ

نوچەنێت:

د. دیلمان ئازاد، پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی دەستدرێژکردنە سەر کچێکى چەند ساڵان لەلایەن شۆفێرێکەوە و دەشڵێت، "من زۆر توشی سەرسوڕمان و شۆک بوم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردوە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر!"

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) د. دیلمان ئازاد، پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری لە نووسینێکدا، رووداوێکى ڕاستەقینە دەگەڕێتەوە و باس لە چیرۆكی خێزانێک دەکات كه‌ شۆفێرەکەیان دەستدرێژی سێکسی کرد بووە سەر منداڵەکەیان، کە چەندین ساڵە شۆفێرى ئەو خێزانەیە.

 

دەقى نووسینەکەى د. دیلمان ئازاد - پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری و مامۆستا لە کۆلێجی پزیشکی

(ڕووداوێکی راستەقینەیە لە کوردستان)

منداڵیکی کچ، دایکەکەی زۆر بە شڵەژاوی هێنایە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری کە گوایە لەلایەن شوفێرەکەیان (کە چەندەها ساڵە شۆفێری ئەم خێزانەیە) دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەسەر لەکاتی هاتوچۆ پێکردنی لەڕێگای قوتابخانە.

ئەوەی وایکردوە ئاشکرا ببێت، لە قوتابخانه ئاگاداری دایکەکە دەکەنەوە منداڵەکەی ڕۆژانە دوادەکەوێ لە وانەکانیدا.

دایکەکە کە فشاری دەخاتە سەر، منداڵەکە ڕاستییەکانی بۆ باسدەکات.

ئێمەی لیژنه، پشکنینمان بۆی ئەنجامدا، قسەی دایکەکەمان پشت ڕاستکردەوە وڕاپۆرتێکی پوختمان دا پێی کە لەسەدی سەد دەبێتە بەڵگە بۆ دادگا و بۆ دادوەر.

من زۆر توشی سەرسوڕمان و شۆک بوم بەوەی کە چەند جار پارەی ڕۆژانەی منداڵەکەی بردوە و ئینجا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر!

بەڕای من لەم حاڵەتەدا بۆمان دەردەکەوێت کە نابێت متمانەی کوێرانە بە هەمو کەس بکەین، بەتایبەتی منداڵ، چونکه منداڵ ناتوانێ پارێزگاری لە خۆی بکات و دایک و باوک بەرپرسن لێی.

تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن ئەوانە ئەمانەتی دەستی ئێمەن و نەوەی دوا ڕۆژن.

وەکو ئامۆژگارییەکی پزیشکانە حاڵەتی وا پاش لیژنەی پزیشکی دادوەری منداڵەکە پێویستە ببردرێتە لای پزیشکی دەروونی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین