وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: دواى هاتنى نەوتى بەغدا نەوت لەسەنتەرى شارەکان دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزیرى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان بە وەکالەت، لە بارەى دابەشکردنى نەوسپى ڕایدەگەیێنێت، "بۆ سەنتەری شارەکانیش چاوەڕێی ئەو نەوتەین کە لە بەغداوە بۆمان دێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان هەروەها وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دواى سەردانیکردنى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "یەک تریلیۆن دینار قەرزیان لای پێنج جۆر لە هاوبەشانی کارەبایە."

کەمال محەمەد گووتیشى، "لەو یەک تریلیۆن و (261) ملیار دینار، کە وەک قەرز لە لای پێنج جۆر لە هاوبەشانی کارەبا هەیە بریتین لە (ماڵ، پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵی و میری)، لەو بڕە قەرزە دامودەزگا میرییەکان بڕی 246 ملیار قەرزدارن."

بە وتەى وەزیرى کارەبا، بە هۆى دانانى وێستگەیەکى بەرهەمهێنانى کارەبا ل بازیان، کە توانای بەرهەمهێنانی (500) مێگاوات کارەبای هەیە، ئەو (500) مێگاواتە دێتە نێو تۆڕی گشتی و بەوەش پێدانی کاژێرەکانی کارەبا باشتر دەبێت.

وەزیرى سامانە سروشتییەکانى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ئاماژەى بەوەکرد، "بەڵام بۆ قۆناخی یەکەم لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستمان پێکردووە؛ بۆ سەنتەری شارەکانیش چاوەڕێی ئەو نەوتەین کە لە بەغداوە بۆمان دێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین