بەسەدان کیلۆگرام توتنى بەسەرچوو دەستى بەسەر دادەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لە هەڵمەتێکدا بۆ نەهێشتنى کەلوپەلى ماوەبەسەرچوو، لە یەکێک لە گەڕەکانى سلێمانى دەست بەسەر (884) کیلۆگرام توتنى ماوەبەسەرچوو دادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، "لە گەڕەکی عەقاری لەکاتی پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە کۆگایەکدا دەستبەر (884) کیلۆم توتنى ماوە بەسەرچوودا گیراوە."

قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "تەواوی ئەو توتنەی کە لە کۆگای (فرۆشگای ئاریا بۆ نێرگەلە) دەستی بەسەرداگیراوە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە و بەشێکیان زیاتر لە دوو ساڵە بەسەرچوون. هەربۆیە لەلایەن لیژنەهاوبەشەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا و، رێکاری پێویست لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر."

هەروەها روونیشکردۆتەوە، "پێشتریش لیژنە هاوبەشەکان تەواوی کافێ و فرۆشگاکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک توتنی ماوەبەسەرچوو بەکارنەهێنن، چونکە زیانە تەندروستییەکانی چەند هێندە دەبێت."

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین