دوو  جبه‌خانه‌ى ئێران لە دیمەشق کرانە ئامانج ئێران

نوچه‌نێت

سوپای ئیسرائیل درەنگانی شەوی سێشەمە ١٦ی ئادار دامەزراوەکان و عەمباری تەقەمەنی گرووپە میلیشیاکانی سەربە ئێرانی لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق بە مووشەک کردە ئامانج.

ئاژانسى"سانا"ى سه‌ربه‌ حکومەتی سووریا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ ده‌ڵێ، سیستەمی بەرگری سووریا  توانی شوێنی مووشەکە هاوێژراوەکان بگرێ و زۆربەیان پووچەڵ بکاتەوە.

بە پێێ هەواڵی "ڕادیۆ فەڕەنسا"، سەرەڕای ئەوە، ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکەکانی ئیسرائیل ئەمباری تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیی میلیشیاکانی سەر بە دەسەڵاتی ئایینی ئێرانییان لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کردە ئامانج. 

لە سەرەتای شەڕی 10 ساڵەی سووریا تا ئێستا، سوپای ئیسرائیل سەدان جار بنکەکانی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەى ڕێگری لە جێگیربوونی ئێران لە ڕووی سەربازییەوە لە سووریادا بکات. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین