سعوودیه وه‌به‌رهێنانێكى گه‌وره له عێراق ده‌كات
نوچه‌نێت
محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشبینى سعوودیه و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئابوورى ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند به بڕى 24 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له پێنج وڵاتى عه‌ره‌بى ده‌كات كه یه‌كێكیان عێراقه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26 /تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 محه‌مه‌د بن سه‌لمان رایگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنان له پێنج وڵات ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێنج كۆمپانیاى گه‌وره ده‌ستبه‌كارده‌بن. وڵاته‌كانیش بریتین له : ئوردن، به‌حرێن، سوودان، عێراق، سوڵتاننشینى عومان.
قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانه‌كه 90 ملیار ریاله كه ده‌كاته نزیكه‌ى 24 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى. وه‌به‌رهێنانه‌كه‌یش له چه‌ندان كه‌رتى جیاواز ده‌بێت، له‌وانه: ژێرخانى ئابوورى، پێشخستنى خانووبه‌ره، كانزاكاریى، چاودێرى ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزارى دارایى و چه‌ندان بوارى تر.
چه‌ند ساڵێكه سعوودیه سیاسه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق گۆڕیوه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى له‌ژێر ئه‌زموونى ئێران دوورى بخاته‌وه و له به‌رانبه‌ردا له وڵاتانى عه‌ره‌بى نزیكى بكاته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment