نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر كوشتنى خۆپیشانده‌ران سه‌ركۆنه‌ى ئێران ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

جاوید ره‌حمان رێكخه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆیى ره‌خنه‌ له‌ ئێران ده‌گرێت له‌سه‌ر پێشێكارییه‌ مرۆییه‌كان و ده‌شڵێ، "دڵنیام ژماره‌ى كوژراون زۆر له‌وه‌ زیاتر كه‌ باس ده‌كرێت".

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت و ماڵپه‌ڕى "ئیران ئینته‌رناشناڵ" كه‌ ماڵپه‌ڕێكى ئۆپۆزسیۆنه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 راپۆرتیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ته‌واوى ئێران بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ده‌قى وته‌كانى جاوید ره‌حمانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ شه‌وى رابردوو له‌ نیویۆرك له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه‌.

جاوید ره‌حمان باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌شت كوژراو له‌ چوار ناوچه‌ى ئێران هه‌یه‌، كه‌ هه‌ر هه‌موو كوژراوه‌كان خه‌ڵكى سڤیلن، جاوید باس له‌وه‌ ده‌كات هێزه‌ فه‌رمیه‌كانى ئێران به‌ ته‌واوى پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كه‌ن و به‌ تایبه‌تى له‌به‌رانبه‌ر ژنان و كورد و پێكهاته‌كانى تر هێز به‌كارده‌هێنن.

جاوید ره‌حمان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن زۆر ورد نه‌بن، به‌ڵام دڵنیایه‌ كه‌ ژماره‌ى كوژراوه‌كان له‌وه‌ زیاتر كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانى ده‌ره‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌. ده‌شڵێ، "هه‌وڵمدا بچمه‌ ئێران به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ رێگه‌ى پێنه‌دام".

ئه‌م به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، له‌ دواى مردنى ژینا ئه‌مینى، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى مرۆیى له‌ ئێران بكات. سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش جاوید ره‌حمان ده‌ڵێ، "چ له‌ رابردوو و چ له‌ ئێستا خه‌ڵكى كوردستان له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌شن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین