كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان: هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كرێت به‌ڵام به‌ دوو مه‌رج عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ماوه‌ى ساڵێك ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، "ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ى یاسایه‌كى نوێ هه‌بێت و بودجه‌یش ته‌رخان بكرێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 ئه‌ندامى تیمى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بتوانرێت له‌ ماوه‌ى ساڵێكدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش بودجه‌یه‌كى ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌رخان بكرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن روونى ده‌كات، پێڕاگه‌یشتن و دواكه‌وتنى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر بڕگه‌كانى یاساكه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا، كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خته‌یه‌ له‌ماوه‌ى ساڵێكدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین