حكومه‌تى نوێى عێراق بودجه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌رى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كارى حكومه‌تى نوێى عێراق ره‌وانكردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى ده‌بێت بۆ ساڵى 2023 . دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵ ته‌واو جیاواز ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 غه‌ریب عه‌سكه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "حكومه‌تى سوودانى ده‌یه‌وێ پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2023 یه‌كه‌م یاساى حكومه‌ته‌كه‌ بێت كه‌ ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌ركه‌ گه‌یشته‌ په‌رله‌مانیش ئه‌واى لیژنه‌ى بۆ پێكده‌هێنرێت و تاوتوێ ده‌كرێت".

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى بودجه‌كه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌رله‌مان پێشبینى ده‌كات، به‌ ته‌واوى ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌ بودجه‌كانى تر جیاواز بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆى زێده‌ داهاتى ئه‌مساڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت.

ئه‌مساڵ به‌ هۆى ناكۆكى سیاسییه‌كان نه‌توانرا بودجه‌ى گشتى 2022 دابنرێت، بۆیه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، تووشى كێشه‌ى یاساى نه‌بن و بودجه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ په‌سه‌ند بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین