وەزیری تەندروستی هۆشداریی دەدات تەندرووستی

سیهام میران – نوچەنێت

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا، لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات.

ئەمرۆ چوارشەمە ١٧ی ئادار وەزیری تەندروستی راگەیه‌نراوێك بڵاودەکاتەوە دەڵێت زنجیرە نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون تۆمارکراوە، تکاش لە هاووڵاتیان دەکات ئاگاداریی خۆیان بن و پاڵپشتی رێکارییەکان بکەن.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان:


هاووڵاتیانی خۆشەویست 

زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە رۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت. 

بە پێی پێوەرەکان، رێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبوویێک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە، ئەمەش گواستنەوەی بە بڵاوی نێو کۆمەڵگە دەگەیێنێت، تکایە پاڵپشتی رێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵخ گرنگترین رێکارەکانی خۆپارێزیە.

لەکاتی بوونی نیشانەکان سەردانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنین و چارەسەرکردن. هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
17 ئازار 2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین