کۆمەڵێک لە ژنانی دیاری جیهان داوای سزادانی بەپەلەی ئێران دەکەن هەواڵ

نوچەنێت:  رادیۆ فەردا

کۆمەڵێک ژنی ناسراو لە جیهان، لە بوارەکانی هونەر، سیاسەت، یاسا و بازرگانی، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە، خوازیاری دەرکردنی "بەپەلە"ی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، لە کۆمیسیۆنی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

واژۆکارانی ئەم نامەیە بە ئاماژە بە دەستپێکی خولی چوار ساڵەی ئێران لە کۆمیسیۆنی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم دەزگا نێودەوڵەتییە، تایبەتە بە بەرەوپێشبردنی یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان؛ بە هۆی ”ستەمی سیستەماتیکی" و "درێژخایەن"ی کۆماری ئیسلامی لە دژی ژنانی ئێران، حکومەتی ئێستای ئێران شایستەی ئەوە نییە، کە ئەندامی ئەم دامەزراوەیە بێت.

هیلاری کلینتۆن، میشێل ئۆباما و لۆرا بووش، سێ خانمی یەکەمی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی هاوسەرەکانیان، مەلالە یوسێف زای، براوەی خەڵاتی نۆبێڵی ئاشتی و ئۆپرا وینفری، بەرهەمهێنەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی، لە واژۆکارانی ئەم نامەیەن.

واژۆکارانی ئەم نامەیە، هەروەها سەرکوتی توندی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە سەرکۆنە کرد.

بە گوتەی ئەوان، ئێستا ساتێکی گرینگ و چارەنووسسازە بۆ سەرکردەکانی کۆمەڵگەی جیهانی، کە بە دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ ژنان و کچانی ئێران، پشتیوانی ئاشکرای خۆیان بۆ مافەکانی ژنان ڕابگەیەنن.

ئەم نامەیە بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ناحکومی "هاوبەشی جیهانی دەنگەکانی ژیان" بە ڕێبەرایەتی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا هیلاری کلینتۆن، پلاتفۆرمی "بۆ ئازادی" لەگەڵ کۆمەڵێک لە ژنانی ناوداری ئێرانی ئامادەکراوە و لە ماڵپەڕی ئەم دامەزراوەیەدا بڵاوکراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ئەمساڵدا بە فەرمی بوو بە ئەندامی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێگەی ژنان، بەڵام ئەم ئەندامێتییە بە کاردانەوەی زۆر نەرێنی چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان بەرەوڕوو بووەوە.

ڕێکخراوی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییانەدا دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەی دەرکردنی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان ئامادە کردووە و بڵاوی کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین