کارەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت:

کارەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک بە ئامادەبوونى سەرۆک مەسعود بارزانى دەستیپێکرد، بە بەشدارى زیاتر لە (1000) نوێنەر و ئەندامى کۆنگرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/تشرینى دووەم/2022) بە ئامادەبوونى سەرۆک مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، کۆنگرەى (14)ـى پارتى دەستى بە کارەکانى کرد.

لە کۆنگرەى (14)ـى پارتى (180) ئەندامى کۆنگرە خۆیان بۆ سەرکردایەتیى پارتى کاندید کردووە، هاوکات (25%)ـى ئەندامانى کۆنگرە ئافرەتن.

کۆنگرەى (14)ـى پارتى لە کاتێکدایە، کە ماوەى (12) ساڵە کۆنگرەى نەبەستووە، هەروەها لە (16)ـى ئابى (1946) پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى بەغدا یەکەم کۆنگرەى بەست، بە ئامادەبوونى (70) ئەندامى کۆنگرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین