سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کارەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دهۆک دەستى بەکارەکانى کرد و لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرە، سەرۆک سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/تشرینى دووەم/2022) بە بەشدارى زیاتر لە (1000) ئەندام و نوێنەرى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان بەسەرپەرشتى سەرۆک مەسعود بارزانى دەستیپێکرد.

بەپێى زانیارییەکان، لە یەکەم ڕۆژى کۆنگرەکە، سەرۆک سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەمی لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە هەڵبژێردران.

دواى هەڵبژاردنى سەرۆک مەسعود بارزانى، وەک سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەبەردەم ئەندامانى کۆنگرەى (14) پێشنیاریکردووە، نێچیرڤان بارزانى، وەک جێگرى سەرۆکى پارتى هەڵبژرێنەوە.

دواتر سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پێشنیارى کردووە، کە مەسرور بارزانى، وەک جێگرى دووەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان هەڵبژێردرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین