د. خاڵس قادر: ئەگەر بارودۆخ وابڕوات دووبارە تووشى کێشەى کەمى ئۆکسجین و بێ جێگەیی دەبینەوە تەندرووستی

نوچەنێت:

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەى نووشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە زیادبووندایە، ڕاوێژکارى تەندروستى پەرلەمانى کوردستانیش هۆشدارى دەدا و بە دوورى نازانێ ئەگەر ژمارەکان ڕۆژانە لە (500) کەس زیاتر بن، دووبارە تووشى بێ جێگەیەی و کەمى ئۆکسجین ببینەوە.

د.خاڵس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕأگەیاند، جەژنى نەورۆز و گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بێت و ئەنجامی بدات.

سەبارەت بە هۆکارەکانى زیادبوونى تووشبووانى کۆرۆنا د. خاڵس گوتى، تائێستا وه‌کو پێویست خه‌ڵک پابه‌ندی ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌کان نابێت به‌تایبه‌تی له‌شوێنه‌ گشتی و قه‌ڕه‌باڵغییه‌کان تائێستا پابه‌ندبوون نییه‌.

د. خاڵس ئەوەشى خستەڕوو، ئەوانەى ئێستا تووش دەبن، زۆربەیان لە جۆرى ڤایرۆسە گۆڕاوەکەن، ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایڕه‌سه‌که‌ خێراتره‌ بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی که‌واته‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ جارێکی تر بگه‌ینه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که‌ژماره‌ی تووشبووان له‌ڕۆژێکدا به‌ره‌و زیاتربێت چونکه‌ له‌شه‌پۆلی پێشووتر زیاتر له‌هه‌زار که‌س ڕۆژانه‌ تووشی ده‌بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین