په‌رله‌مانتارێكى پارتى: له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ى سه‌ربازى زۆرملێ نیین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق سه‌رنجى فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى گێڕانه‌وه‌ى سه‌ربازى زۆره‌ملێ ده‌خاته‌ڕوو و پێیوایه‌ عێراق هیچ پێویستى به‌م جۆره‌ راژه‌یه‌ نییه‌.

ماج شنگالى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پێنجى تشرینى دووه‌مى 2022 لێدوانى بۆ شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "ئێستا پێویستمان به‌وه‌يە كۆششى په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ دۆسیه‌ى ئابوورى چڕ بكرێته‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵك به‌ ده‌ست بێكارى و هه‌ژاریى ده‌ناڵێنن، ئه‌وه گرنگتره‌ نه‌وه‌ك به‌سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگه‌".

شه‌نگال پێشیوایه‌ گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆرملێ، كه‌ پێشتر به‌ "عه‌سكه‌رى ئیلزامى"ده‌ناسرا، خه‌رجییه‌كى زۆر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان خه‌رج بكرێت.

ماوه‌ى چه‌ند خولێكه‌ په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵ ده‌دات گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان جارێكى تر تاوتوێ بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین