بودجه‌ى نوێى عێراق نزیكه‌ى 150 ملیار دۆلار ده‌بێت
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ئاشكراى كردووه، بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ 2023 له‌نێوان 130 تا 150 ملیار دۆلار ده‌بێت و نرخى خه‌ملێندراوى به‌رمیلێك نه‌وتیش له‌نێوان 70 تا 75 دۆلاره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌شى تشرینى دووه‌مى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ئاشكراى كردووه، قه‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى بۆ 2023 نزیكه‌ى 130 تا 150 ملیار دۆلار ده‌بێت، نرخى خه‌ملێندراوى به‌رمیلێك نه‌وتیش له‌نێوان 70 تا 75 دۆلار ده‌بێت.
زه‌ینه‌ب مووسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره، زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، به‌شه وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ى بودجه به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ كارنامه‌ى حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بگونجێت.
له‌ساڵى 2021 دوایین بودجه‌ى عێراق له مانگى ئادارى هه‌مان ساڵ په‌سندكرا، دواى ئه‌وه هیچ بودجه‌یه‌كى تر نه‌بووه، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق ئاشكراى كرد، له‌كۆتایى ئه‌مساڵ بودحه‌ى گشتى 2023 ئاماده ده‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment