چۆنیەتى خۆپاراستن لە دەردراوی ناتەندروست لە ئافرەتان تەندرووستی

تایبەت بە نوچەنێت:

دکتۆرە بنار دزەیی، پسپۆر لە نەخۆشیەکانی ئافرەتان

ئەو شلانەی لە منداڵدانی ئافرەتان دا دێنەدەرەوە، بەشێوەیەکی گشتی بەسوودن ئەگەر هاتوو  ڕەنگی سپی بێت، بەڵام ئەگەر ڕەنگی گۆڕا بوو و بۆنی ناخۆشی لەگەڵ دا بوو یان خوران و سوتانەوەی زێ ی لەگەڵ دا بوو، پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بکرێت.

جۆرەکانى لە دەردراوەکان دەستنیشان دەکات:

ــ ڕەنگی سپی: دەردراوێکی سەلامەتە، هەوکردن بەهۆی کەڕوو

ــ ڕەنگی پەمەیی: خوێنبەربوونی ملی منداڵدان یان داروشانی، یان بریندار بوون لە زێ، خوێنێکی کەم بەهۆی چەقینی منداڵ لە منداڵدان.

ــ ڕەنگی زەرد: سەوز: هەوکردن بەهۆی نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان.

ــ ڕەنگی ڕەساسی: هەوکردن بەهۆی بەکتریا زیان بەخشەکان.

ــ ڕەنگی سوور: سوڕی مانگانە، هەوکردنی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی ملی منداڵدان و منداڵدان.

ــ بێ ڕەنگی، ئاویی: سەلامەتە لە کاتی دووگیانی، لەکاتی دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدان یان ناهاوسەنگی لە هۆرمۆنەکان.

هۆکاری تووشبوونی ئافرەتان لەسەرەتادا بە هەوکردنێکی کەم یان دەردراوێک و ئازارێکی کەم دەستپێدەکات، کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی خوران، زۆر ئافرەت کە ئەو نیشانە سەرەتایانەى لێ دەردەکەوێت، سەردانی پزیشکی پسپۆر ناکەن، تا چارەسەری پێویست وەربگرن، پەنا دەبەنەبەر دەرمانخانەکان، دەرمان لەوێ وەردەگرن، یانیش لە ئینتەرنێت سێرج دەکەن، هەتا بزانن بەچ جۆرە دەرمانێک باش دەبن، بێگومان ئەو گوێ پێنەدانە دەبێتە هۆی زیاد بوونی هەوکردنەکە و لێی دەبێتە نەخۆشییەکی مزمن، کە بەداخەوە ئەو کات چارەسەری ئاسان نابێت.

هۆکارێکی تر ئەوەیە کە سەفەری دەرەوە دەکەن لە شوێنە گشتییەکان کە توالێتەکانیان پاک نییە، دەبێتە هۆی گواستنەوەی میکرۆب و نەخۆشی، و هۆکارێکی تر گواستنەوەیە لە رێی جووتبوون کە ئافرەتان تووشی هەوکردن دەبنەوە، هەروەها بە هەمان شێوەش پیاوانیش تووش دەبن.

جیاکردنەوەی تەندروست یان نا تەندروستی دەردراوەکانی کۆئەندامی زاوزێ، ئەگەر ئەو نیشانانەی هەبوو ئەوە تەندروستە پێویست بەهیچ ڕاوێژکاریەک ناکات، ڕەنگی سپی یان بێ ڕەنگ(ئاوی)، بۆنێکی کەم، هەبوونی پەڵەی بچووکی زەرد لەسەر جلی ژێرەوە، گۆڕان بەسەر ڕێژەی دەردراوەکە دادێت تا نزیک ببیتەوە لە سوڕی مانگانە( زیاد دەکات و دوای سوڕی مانگانە نامێنێت)

بۆ خۆپارێزی و رێگری کردن لە دروستبوونی دەردراوی نا تەندروست پێویستە ئافرەتان بەو شێوازە رێگری بکەن و خۆیان بپارێزن ئەویش بە:

ــ پاک شووشتنی بە ئاوی شلەتێن و سابوونی تایبەت بە (کەمی).

ــ هەرگیز سابونە بۆندارەکان و بەرهەمەکانی وەکو ( غسول) بەکار نەهێندرێت.

ــ دوای چونە توالێت پێویستە هەمیشە شێوازی پاک کردنەوە و سرین لە پێشەوە بۆ دواوە بێت، بەم شێوەیە ڕێگری دەکەی لە هێنانی بەکتریای کۆم بۆ پێشەوە ( کۆئەندامی زاوزێ).

ــ لەبەر کردنی جلی ژێرەوەی فراوان و تەنک، بە هیچ جۆرێک نایلۆن لە پێکهاتەکەیدا نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین