هێرشکی ئاسمانی کرایە سەر تانکەرەکانی هەڵگری سووتەمەنی ئێران ئێران

نوچەنێت: رادیۆفەردا

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە "تانکەرەکان کە سووتەمەنی ئێرانیان بۆ لوبنان دەگواستەوە"
لە سنووری سوریا و عێراق بووەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئیرنا لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە نووسیویەتی، لانیکەم چوار تەقینەوە لە سنووری ناوچەی قائیم لە عێراق ڕوویانداوە.

هەروەها ئیرنا لە زاری سەرچاوە شیعەکانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، کە ئەم هێرشانە "لەلایەن ئەمریکاوە" ئەنجام دراون. ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئەمریکا بۆچوونێکی لەو بارەیەوە دەرنەبڕیوە.

کەناڵی سەبرین نیوز کە سەر بە میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانە، باس لەوە دەکات کە کاروانی تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ لوبنان لەم هێرشە ئاسمانیەدا کراونەتە ئامانج.

ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت، لەم هێرشەدا لانیکەم ٢٥ کەس کوژراون، کە خەڵکی "پاسەوانی سنووری سوریا و پاسەوانی سنووری عێراق و شۆفێری تانکەرەکانن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین