ئەنجوومەنى وەزیران بودجەى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات کوردستان- عێراق
ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانە، پرسى پەیوەندییەکانى هەولێر – بەغدا و پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆى/تشرینى دووەم/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیران لە دوو بڕگە پێکدێت:

بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.

"بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.

بەپێى زانیارییەکان، هەر یەک لە قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکى یەکێتى بەشدارى لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا ناکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین