واشنتن هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كوشتنى مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه‌ى داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى ستیفن ترۆل ئاشكرا ده‌كات كه‌ مامۆستایه‌كى ئه‌مریكى بوو، ئێواره‌ى دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا كوژرا. سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌یش ده‌ڵێ، "به‌ بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى داوه‌".

شه‌وى رابردوو هه‌شتى تشرینى دووه‌مى 2022 وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى ستیفن ترۆل بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ سوپاى ئه‌مریكاوه‌ نییه‌" روونیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌سانێك هه‌وڵى رفاندنى ترۆلیان داوه‌، دواى ئه‌وه‌ى شكستیان هێناوه‌ كوشتوویانه‌.

ستیفن ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ له‌ به‌غدا كوژرا، راگه‌یاندنى ئه‌مریكى و به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته‌ پێیانوایه‌ ناڕۆشنییه‌ك له‌ رووداوه‌كه‌ هه‌یه‌. 

عه‌لى فه‌تلاوى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى  پێیوایه‌ ئه‌و هێرشه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر كاروانێكى ئێران له‌ نزیك سنوورى نێوان سووریا و عێراق، په‌یوه‌ندى به‌ رووداوى كوشتنى ستیفن ترۆله‌وه‌ هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌ چه‌ندان شێواز هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌م هه‌موو هێرشانه‌ ئێران و میلیشیاكانى تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین