نەوەی خومەینی: تاکە چارەسەر دیموکراسییە ئێران

نوچەنێت: دویچەولە

 نەوەى دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ٧ی مانگ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پێگەی هەواڵی "بەیان فەردا"، بە ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو، بە بەرپرسانی ڕاگەیاند، کە هەوڵی کەمکردنەوەی توندوتیژی بدەن.

حەسەن خومەینی، نەوەى دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی, ڕووکردنە "دیموکراسی زۆرینە میحوەر" بە تاکە چارەسەر دەزانێ و دەڵێت: لە هەلومەرجی تاڵ و هەستیاری پەنجا ڕۆژی ڕابردوودا، کە شاهیدی ناڕەزایەتی و ڕووداوە ناخۆشەکانی وڵات بووین، دیسانەوە دەبێت گرنگی بەو بۆچوونە بدەین کە هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە حوکمڕانی عەقڵانییەت و گرتنەبەری ڕێبازی "چارەسەر میحوەر".

ناوبراو داوای لە میدیا فەرمییەکانی ئێران کرد کە "هەوڵی وروژاندنی هەست و چڕکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان" نەدەن و هەوڵی دۆزینەوەی "ڕێگاکانی دەربازبوون لە دۆخی ئێستا" بدەن. هەروەها "دیالۆگ"ی بە تاکە ڕێگەی دەربازبوون لە "بۆمبەستە کۆمەڵایەتییەکان" دەزانێ.

خومەینی هۆشداری دەدات و دەڵێت، "گەورەترین بەربەست لەبەردەم دیالۆگێکی ڕاستەقینە و کاریگەر لە وڵاتدا، فراوانبوونی توندوتیژییە" کە دەتوانێت "وڵات بگەیەنێتە خراپترین بارودۆخی پێشبینیکراو".

حەسەن خومەینی داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە "ئەم گوڕانە مەترسیدارە ڕابگرن" و "زەمینە بۆ چاکسازی لە زەمینەکانی ناڕەزایەتی و گوێگرتن لە خەڵک دابین بکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین