فەرماندەى هێزەكانى ئەمەريكا: رووسيا (100) هەزار سەربازى لەدەست داوە عێراق ناوچەکە و جیهان
ژەنەڕاڵ مارك ميلى، فەرماندەى سوپاى ئەمەريكا رايگەياند، لە جەنگى ئۆكرانيا، رووسيا ژمارەى بريندار و كوژراو زياتر لە (100) هەزار سەربازى تێپەڕاندووە، ئەگەر هەيە زيانە مرۆييەكانى ئۆكرانياش بگاتە هەمان ژمارە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (CNN) مارك ميلى رايگەياند، "لە چەند ساڵى داهاتوو باجى ئەو هەڵەى ستراتيژييەى جەنگى ئۆكراينا دەدرێت، چونكە ئەو جەنگە بۆتە هۆى كارەساتى مرۆيى (15 بۆ 30) مليۆن كەس ئاوارە بوونە، نزيكەى (40) هەزار هاووڵاتى ئۆكرايناى كوژراوە"

لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، “ئەگەر هەيە دۆخى جەنگەكە لە سەنگەرەكانى پێشووە لە وەزرى زستان  جێگير بێت، ئەوكاتە دەرفەتێك دروست دەبێت، هەردوولا دەست بە دانوستاندن بكەن و ئاشتى بەقەرار بێت، بەڵام ئەگەر دانوستاندن نەكرێت، ياخود شكست بهێنێت ئەو ئەمەريكا بەردەوام دەبێت لە رەوانەكردنى چەك بۆ ئۆكراينا."

سەبارەت بە كشانەوەى سوپاى رووسيا لە خێرسۆن ژەنەراڵ ميلى دەڵێت، "ئاماژەى سەرەتايى هەيە رووسيا لە خێرسۆن بكشێتەوە، بەڵام كشانەوەى (20 بۆ  30) هەزار سەرباز چەندين رۆژى پێويستە." 

سەبارەت بە هۆكارى كشانەوەش ئەو ژەنەڕاڵە بۆ ئەوە گەڕاندييەوە، رووسيا دەيەوێت پارێزگارى لە هێزى بكات و دووبارە سەنگەرەكانى پێشەوە بەهێز بكات.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن سێرگى شۆيگۆ، وەزيرى بەرگرى رووسيا فەرمانى دەركردووە سوپاى رووسيا لە رۆژئاواى ناوچەى خێرسۆن بكشێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین