لەیس عەبدولحوسێن: لە نزیکترین کاتدا کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبێت ئابووری جیهان

نوچەنێت:

لەیس عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە نزیکترین کاتدا، کێشەى هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن بەتایبەت پرسى نەوت و گاز.

ئەمڕۆ شەممە (12/تشرینى دووەم/2022) لەیس عەبدولحوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداوى ڕاگەیاند، یەکێک لە بەرنامەکانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق، چارسەرەکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدایە، لە شەش مانگی داهاتوودا چارەسەر دەکرێت.

سەبارەت بە هۆکارى بەردەوامى ناکۆکییەکانى هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتى نەوت و گاز، لەیس عەبدولحوسێن دەڵێت، شیکردنەوەى بڕگەکانى دەستوور و کەمى پەیوەندیى، وایکردووە ئەم ناکۆکییانە چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت. 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتى عێراق دەیەوێ بە ڕێگەى یاساى نەوت و گاز کێشەکان چارەسەر بکات.

لەیس عەبدولحوسێن، گەشبینى خۆى نیشاداوە سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوو و دەشڵێت، لە نزیکترین کاتدا ئەم پرسە چارەسەر دەکرێت و  پەرلەمانی عێراق رەشنووسی یاسای نەوت و گاز پەسند دەکات، ئەم یاسایە دەتوانێ ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا چارەسەر بکات.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین