یەکەم کتێبى خوێندنەوەى فیلمە سینەماییەکان بەکوردى بڵاودەکرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

شادومان محەمەد، دەرهێنەر و نووسەر لە شاری سلێمانی لە لێدوانێکدا دەربارەی کتێبی (پڵۆتی سینەمایی)، بۆ نوچەنێت گوتی، "ئەم کتێبە دەبێتە یەکەم کتێبی سینەمایی کە لەو بوارەدا نووسرابێت".

ئەمڕۆ شەممە (12/تشرینی دووەم/2022) شادومان محەمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت راگەیاند، " کتێبى (پڵۆتی سینەمایی) چوار بەش لەخۆ دەگرێت، وەکو شیکاری خوێندنەوەم کردووە بۆ (250-300) فیلم باسکردنی چیرۆک و پڵۆتی فیلم بەش بەش بڵاوی دەکەمەوە بۆ هەر بەشێک (50) فیلم هەتا دەگاتە ئەو (300) فیلمەی، کە بەشێکن لە شاکارە سینەماییەکان، کە زۆریان لە فیلمە تایبەتەکانن".

نووسینى  ئەو کتێبە لەسەر سینەما، بەبۆچوونى شادومان محەمەد، ئامانج لێى پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییە لە کتێبخانەى کوردى دا هەیە لەسەر ئەو ژانرە و هەروەک ڕایدەگەیێنێت، "ئێمە کۆمەڵێک هاوکارین لە کوڕ و کچ، کارەکانمان دەچێتە چوارچێوەی زنجیرە سینەماییەکان کە ناوەندی رەهەند چاپیان دەکات، خۆم سەرپەرشتیاری ئەو زنجیرە کتێبە سینەماییانە دەکەم کە گرنگن بۆ خوێنەری کورد".

شادومان محەمەد ڕوونکردنەوەى زیاتر لەسەر ناوەڕۆکى کتێبەکەى دەدات و دەڵێت، "وابەستەیە بە ناوەڕۆکی فیلمەکان خۆم خوێندنەوەم بۆ کردووە بە پڵۆت، پڵۆت واتە (گرێ چنین) گرێ چنینی رووداوی ناو فیلمەکەم باسکردووە، لە هەمانکاتدا وەک بینەر سەیری فیلمەکەم کردووە، بەستوومەتەوە بە کۆمەڵێ ژانری ترەوە، ئەم کتێبە دەبێتە یەکەم کتێبی سینەمایی کە لەو بوارەدا نووسرابێت، ڕاستە پێشتر کاری تر کراوە، بەڵام جیاوازییەکەی من ئەوەیە شیکردنەوەی قوڵم بۆ کردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین