ئێران دوو هاووڵاتی فەرەنسا دەستگیر دەكات ئێران
كاترین كۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیتند، "دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دوو هاووڵاتی تری فەڕەنسیان دەستگیركردووە، بەوەش ژمارەی دەستگیركراوانمان گەیشتە حەوت كەس."

ئەمرۆ شەممە (12/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، "ئەو دوو هاووڵاتیە تازەمان مەترسیان لەسەر هەیە، بەگوێرەی نوێترین بەدواداچوونمان ئەوانیش لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیركراون."

كاترین كۆلۆنا لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوەكرد، "پێویستە ئێستا لە هەر كاتێك زیاتر ئێران پابەند بێت بە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان، ئەگەر ئامانجیشی جاڕسكردنی ئێمە بێت، ئەو رێگەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ فەڕەنسا هەڵەیە."

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەو هەڵوێستەی دەسەڵاتدارانی ئێران تووڕەیە داوای كردووە دەستبەجێ ئەو كەسانە ئازاد بكریت و پێویستە پارێزگاری لە كونسڵخانەی وڵاتەكەیان بكرێت، هەروەك بە مافی هەموو كەسێكی فەڕەنسی  لە ئێران دەزانێت سەردانی كونسڵخانەی فەڕەنسا بكەن.

لە مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، بەزووترین كات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین