ئێران بەبڕى چوار مليار دۆلارى كاڵا رەوانەى عێراق كردووە ئێران
حەميد حوسێنى ئەندامى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى ژوورى بارزگانى ئێران ــ عێراق رايگەياند، "لە ماوەى حەوت مانگدا كۆمارى ئيسلامى ئێران بەبڕى چوار مليار دۆلار كاڵا رەوانەى عێراق كردووە."

ئەمڕۆ يەكشەممە (13/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە حەميد حوسێنى رايگەياند، "راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن هەناردەى كاڵا لە رێگەى دەروازە سنوورييەكانى ئێران لەگەڵ عێراق مانگانە بەبڕى (600) مليۆن دۆلار زياتر كاڵا رەوانەى عێراق دەكەن، لە (20) مانگى رابردوو ئەو بڕە بەرز بۆتەوە بۆ (647) مليۆن دۆلار."

ئەو بڕە لە مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ (420) مليۆن دۆلار بووە، دەربارەى هۆكارى ئەو پاشەكشەيەش ئەو ئەندامەى ژوورى بازرگانى ئێران گوتى، "چاوەڕوانى پێكهێنانى حكومەتى نوێ و سستبوونى پەيوەندى بازرگانى لە رۆژانى چلەى ئيمام حوسێن هەڵوەشاندنەوەى نرخى فەرمى كاڵاكانمان فاكتەرى سەرەكيى بۆ پاشەكشەى هەناردەى كاڵاكانمان بۆ عێراق.

سەبارەت بە پێشبينييەكانى حوسێنى هيواى خواست ئەو بڕە لە مانگەكانى داهاتوو بگات بە (750 بۆ 800) مليۆن دۆلار، قەرەبووى ئەو نيوەى (20 ئادار تا مانگى ئەيلوولى ئەمساڵ بكاتەوە، كە بەشێوەيەكى بەرچاو پاشەكشەى كرد بوو.

كۆمارى ئيسلامى ئێران لە چەندين دەروازەى وشكانى كاڵا هەناردەى عێراق دەكات، لە پاڵ هەناردەكردنى كاڵا، عێراق كارەبا بۆ چەند شارێك لە ئێران دەكرێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین