فەرەنسا ستایشی شۆڕشی ژنانی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت: یۆرۆنیوز

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رۆژی هەینی لە کۆشکی ئێلیزە لەگەڵ ژمارەیەک ژنی ئێرانی کۆبووەوە.

بە پێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی فەرەنسا، شیما بابایی، ڕۆیا پیرایی، مەسیح عەلی نەژاد و لادن برومەند لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لەم دیدارەکەدا ماکرۆن وێڕای ڕێزگرتن لە ژنانی ئێران، ستایشی ئەوانی کرد، بۆ ئەو "شۆڕشەی کە دەیکەن".

هەر لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی لە خۆپیشاندەران کرد و رایگەیاند کە فەرەنسا "لەگەڵ ئەوان دەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە کە ماکرۆن، هەفتەی ڕابردووش لە وتووێژێکدا لەگەڵ رادیۆی فرانس ئینتەر، جارێکی دیکە جەختی لە پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئێران کردەوە.

لەوەڵامی ماکرۆن دا، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دیداری سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەگەڵ مەسیح عەلینەژاد شەرمەزار کرد و قسەکانی ماکرۆن، سەبارەت بە پشتیوانی لە "شۆڕش"ی ئێران بە "پەشیمانکەرەوە و شەرمەزارکەر" ناوبرد و "بە توندی" ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بەو هەڵوێستە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین