به‌رپرسێكى باڵاى عێراق ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/ تشرینى دووه‌م/2022 عه‌لا ساعیدى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به محه‌مه‌د شیاع سوودانى كرد له نامه‌یه‌كدا روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ى ئه‌و هه‌یه‌تى، پڕیه‌تى له مه‌ترسى و ئاسته‌نگ و كێشه. ده‌شڵێ، "وازهێنان له‌و پۆسته ئاسووده‌ییه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى".
ساعیدى داوا له سوودانى ده‌كات، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى بدات. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م به‌رپرسه‌ى ده‌ستپاكى له كاتێكدایه، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ بڕیارى داوه، ته‌نیا له ماوه‌ى نۆ مانگدا به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه.
چه‌ند كاتژمێرێك دواتر محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى قبووڵ كرد و له شوێنى حه‌یده‌ر حه‌نوونى به وه‌كاله‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى دانا. به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كانى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى عێراق له ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به "گه‌نده‌ڵترین ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن" له جیهاندا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment