رووسیا و ئۆکراینا شانۆگەرییەک لە هەولێر نمایش دەکەن
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (13/تشرینى دووەم/2022) هیوا سوعاد، سەرۆکی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆگەری تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆیی لە هەولێر بۆ ماوەى حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین چالاکى ئەنجام دەدرێت."
هیوا سوعاد، ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "لەم فێستیڤاڵە (12) نمایشی شانۆیی و نۆ شانۆگەری هونەری پێشکەش دەکرێت، وە چەندین تیپى هونەرى لە وڵاتی جیاجیاوە هاتوون، هەولێر بەپێنج شانۆگەری لەگەڵ هەڵەبجە و سلێمانی بەشدارە، هەروەها سوریا، ئوردن، بەسرە، تونسی سەنتەری عەمان و ئێران، ئامەد، ئۆکرانیا، رووسیاش بەشدارن ئەم تیپە هونەرییانە بەشدارییان کردووە".
دەربارەی بەرنامەو چالاکی فیستیڤاڵەکە، هیوا سوعاد گوتیشى، "ئێمە رۆژانە سێ شانۆگەری نمایش دەکەین، لە کاتژمێر چواری ئێوارە لە هۆڵی میدیا، کاتژمێر شەش لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکان، هەشتی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری".
سەرۆکی حەوتەمین فیستیڤاڵی هونەری شانۆ، ئاماژە بەوەشدەکات، "وەکو ڕاگەیاندنیش کۆڕی شیعری ساز دەکەین، پێشانگای کتێبمان هەیە، چەند کتێبێکیش واژوو دەکرێت و دابەشدەکرێت بەسەر ئامادەبوواندا، پێشانگایەکی تریشمان هەیە، کە (200) ناونیشانی هێناوە بە نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment