ئێران سوودانى تاقی ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئێران ده‌ستى كردووه به دروستكردنى ده‌روازه‌یه‌كى تر‌ى سنوورى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دیاله بیكاته‌وه. له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ئێستا دوو ده‌روازه‌ى سنوورى به فه‌رمى له دیاله هه‌یه ئه‌وانیش ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى و مونزڕیه‌ن، ئێستا له نزیكى ناحیه‌ى قه‌زانیه له‌سه‌ر سنوورى ئێران گۆڕه‌پان دروست كراون، پێداویستى تایبه‌ت دانراون، بۆئه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى تر بكرێته‌وه كه عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه باسى له‌وه كردووه، ته‌واوى ده‌روازه‌كانى تر‌ى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانن. میدڵ ئیست ئۆنلاین پێشیوایه ئه‌مه وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سیاسى ئێرانه بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى و حكومه‌ته‌كه‌ى له دۆسیه‌كانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران و پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment