دەسەڵاتدارانى ئێران (38) خۆپیشاندەر ئازاد دەكەن
ئەمڕۆ سێشەممە (15/ تشرینى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە عەلى ئەكبەرى پارێزگارى سیستان و بلوجستان رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەى عەلى خامنەئى، رابەرى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئەو كەسانەى لە خۆپیشاندانەكان هەڵەى بچووكیان هەبوو لەو نزیكانە ئازاد دەكرێن."
لە چەند رۆژى رابردوو سەرۆكى هۆزە سوننييەكانى ئەو ناوچانە لەگەڵ رابەرى كۆمارى ئیسلامى كۆبوونەوە، لەدواى دیدارى سەرۆك هۆزە سووننیەكانى ئەو ناوچەیە بوو، بڕيارە لە هەنگاوى یەكەم (38) خۆپیشاندەر ئازادكران، بڕیاریشە لە هەنگاوى دووەم لە چەند رۆژى داهاتوو (40) خۆپیشاندەرى تر ئازاد بكرێن.
بەگەێرەى ماڵپەڕى (میزان ئۆنلاین)ى سەر بە دەسەڵاتى دادەروەرى دەسەڵاتى دادوەرى لە پارێزكاكانى هورمزان و ئەسفەهان تۆمەتى كارى تێكدەرى ئاڕاستەى (800) كەس كردووە، كە بەشێك لە تۆمەتەكان دەستى ئەمەریكایە لەپشت خۆپیشاندەران.
لە مانگى ئەیلولى ئەمساڵ ژینا ئەمینى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان لە لایەن پۆلیسى رەوشت دەستگیركرا، دواتر لە نەخۆشخانەیەك كۆچى دوایى كرد لەو كاتەوە خۆپیشاندان زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment