نێرگز قادر: من بۆ کارى راگەیاندن لە دایکبوومە کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

پێشکەشکار و ڕۆژنامەنوس نێرگز قادر لەدیمانەیەکی تایبەت بەنوچەنێت، لەگەڵ ئەوەى خۆشحاڵە بەوەى ژمارەیەکى زۆر خانمان ئێستا بەراورد بە ڕابردوو لە دەزگا میدیاییەکان کاردەکەن، بەڵام وەک خۆى دەڵێت، "میدیایی ئێستا سنووری پێوەری شکاندووە و تەنھا بۆ نمایشی خۆیان و لەش لاریان وەرگیراون کەناڵەکانیش بەکاریان دەھێنێت."

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە بەشێکى ترى دیمانەکەى باس لەوەدەکات، کە لەگەڵ کارەکەى خۆى ئاسوودەیە و دەشڵێت، "من دەرچووی کۆلێژی یاسام، ئێستاش خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی سلێمانیم، پێم وایە من ھەر لە دایکبووم بۆ ڕاگەیاندن، خۆم لە ھیچ بوارێکی تر نابینمەوە."

 

 

دەقی دیمانەی ماڵپەڕی نوچەنێت لەگەڵ خانمە پێشکەشکار نێرگز قادر:

نوچەنێت: بوێری چەند گرینگە بۆ ئافرەتێک لە کەرکوکدا کارو چالاکی تیڤی بکات؟

نێرگز قادر: بە بۆ چوونی من ئەگەر ھێزی بوێریت تێدا نەبێت، ھەرگێز سەرکەوتوو نابیت، بەتایبەت لەشارێکی کۆمەڵاتی وەک کەرکووک، زۆر گرینگە بەتایبەتیش کاتێک بتەوێ بیت بەئەستێرە، دەبێت خۆت بۆ ئاستەنگی گەورە ئامادە بکەی.

نوچەنێت: ئەو ئاستەنگیانەی لەبەردەم خانمێکی پێشکەشکارن چین؟

نێرگز قادر: ئاستەنگ زۆر، بەکەم بینی توانا نەدانی دەرفەت بۆ بەروو پیش چوونیان، ھەندێک جار لە پێدانی بەرپرسیاریتی بێ بەش دەکرێن، ھەرچەندە من زۆرێک لەو شتانەم تێپەراند، زاڵبووم بەسەر ئاستەنگیکاندا.

نوچەنێت: کێ ھاوکارت بوو کە توانیت ببیت بەم نێرگزەی ئێستا؟

نێرگز قادر: پێش ھەموو کەس خۆم بووم رووبەرووی ھەموو شت بوومەوە، خۆم ھاوکاری خۆم بووم پاشان خێزانەکەم  پشتیوانی ئەوان.

نوچەنێت: شاری کەرکوک چ شتێکی پێبەخشیویت؟ 

نێرگز قادر: کەرکووک بۆمن واتایەکی زۆر گەورەی ھەیە، زۆر خۆی و خەڵکەشیم خۆش دەوێ، بەروح ئەگەر ھیچیشی پێ نەبەخشیبم ئەوا من ھەر بە موقەدەسی دەزانم.

نوچەنێت: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خەڵاتی کەسایەتی ساڵت پێبەخشرا وەک کەسایەتیەکی کەرکوک تاچەند ھەبوونی ئەو خەڵاتانە بۆ ئافرەت گرینگە؟

نێرگز قادر: ئەوە ھاندانێکی زۆر باشە بۆ خانمان، وە ھەروەھا رێزیکیشە بۆ ئەزموونی ڕابردووت، من بەکارێکی زۆر باشی ناودەبەم.

نوچەنێت: ڕۆڵی حکوومەتی هەرێمى کوردستان چۆن دەبینی لە پڕۆسەی مافی ئافرەتان؟ ئایا توانیویانە وەک پێویست کار لەسەر ھێنانە پێشەوەی ئافرەتان و ھەلی کار بۆ ئافرەتان بکەن؟ 

 خۆم بووم رووبەڕووی ھەموو شتەکان بوومەتەوەوە، خۆم ھاوکاری خۆم بوومە

نێرگز قادر: حکومەت ھەنگاوی باشی ناوە بەتایبەت بەرێز کاک قوباد، سەپۆرتی گەورەی مافی ژنان دەکات، ئەمە مایی دڵخۆشیە ئومێدی گەورەم ھەیە حکومەت ھەنگاوی باشتر بنێت.

نوچەنێت: لەساڵانی ڕابردوو تیڤیە کوردییەکان گرفتی گەورەی بەشداریی خانمانی ھەبوو، ئێستا لەو بوارەدا ژنان و کچانێکی زۆر بەشدارن لە جۆری کارو پەروەردەکردنیان رازیت ؟ پێشنیارت چییە بۆیان؟

نێرگز قادر: میدیای ئێستا سنووری پێوەری شکاندووە بەداخەوە، زۆرن ئەو شاشانەی خانمانێکی تێدایە ھیچ ئەلف و بێکی راگەیاندن نازانن و ھیچ پێوەرێکیشیان تێدا نییە، تەنھا بۆ نمایشی خۆیان و لەش لاریان وەرگیراون کەناڵەکانیش بەکاریان دەھێنێت.

کەرکووک بۆمن واتایەکی زۆر گەورەی ھەیە

نوچەنێت: گەر کاری میدیای و سەرشاشەت نەکردایە، پێتخۆش بوو لەکام بواری ژیاندا کار بکەیت؟ 

نێرگز قادر: من دەرچووی کۆلێژی یاسام، ئێستاش خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی سلێمانیم، پێم وایە من ھەر لە دایکبووم بۆ ڕاگەیاندن، خۆم لە ھیچ بوارێکی تر نابینمەوە.

نوچەنێت: لەخانەوادەکەت ھیچ کەس ھەیە وەک تۆ کاری میدیای یاخود ڕۆژنامەنوسی بکات؟ گەر کەسێک ھەبێت کاری میدیای بکات لەنێو خانەوادەکەت ئامۆژگاری تۆچی دەبێت بۆی؟

نێرگز قادر: بەڵێ براکانم ھەر لە راگەیاندنن، لە بواری جیاجیا جێى دەستیان دیارە، ئەوان مامۆستای من ناکریت من رێنمایی ئەوان بکەم.

نوچەنێت: دوور لەکاری میدیایی، نێوانت لەگەڵ وەرزش کردن چۆنە؟

نێرگز قادر: نێوانم خراپە، نەکاتم ھەیە سەیری دواین زانیاری وەرزش بکەم، نەکاتم ھەیه‌ سەیری یاری بکەم، دەتوانم وەرزشیش بکەم، تا لە کەرکوک بووم، پاسکیلم لێده‌خوری وەرزشم دەکرد، ھەندێک جار سەیری یاریشم دەکرد  بەڵام ئیستا نا.

نوچەنێت: کام جۆرە خواردنانەت لا تایبەتە؟ وە خۆت لە دروستکردنی کام خواردن ناوبانگت ھەیە لەنێو خانەوادەکەت؟ 

نێرگز قادر: من تا لە کەرکوک بووم شێفێکی زۆر باشی ماڵەوە بووم، بەلام ئیستا فریاناکەوم خواردن بۆ خۆم دروست بکەم، زۆر بەکەمی دەتوانم چیشت بکەم، یاپراخ و سەروپێ و بریانی و ماسی باش ئامادە دەکەم.

نوچەنێت: لە ھیچ پەیوەندییەکی سۆزداری ھەیت؟

نێرگز قادر: تەنھا لەگەڵ خودا سۆزێکی گەورە ھەیە لە نێوانمان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین