نامەکانى مارف خەزنەدار بە چاپ دەگەیێندرێ کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

نامەکانى نووسەر و لێکۆڵەرى دیارى کورد، مارف خەزنەدار لەگەڵ بیرەوەرییەکانى چاپ دەکرێت. بنیاد مارف خەزنەدار  بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "کتێبی ئەرشیفی نامەکانی مارف خەزنەدار، بەشی هەرە زۆری نامەکانی لەخۆگرتووە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینی دووەم/2022) بنیاد مارف خەزنەدار، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لەبارەى چاپی دووەمی (رۆژگاری من) گوتی، "کتێبی (رۆژگاری من) بریتیە لە گێڕانەوەی بەسەرهات و ژیانی مارف خەزنەدار لە سەرەتای پەیدابوونیەوە تا دوواساڵانی سەدەی بیستەم، چاپی یەکەمی ئەم کتێبە لەدووتوێی حەوت بەرگدا بڵاوکرایەوە، پێنج بەرگ بەر لەکۆچی دوایی مارف خەزنەدار بڵاوکرایەوە، دوو بەرگیش دوای کۆچی بڵاومان کردەوە. لەڕووی ناوەرۆکەوە هیچ جیاوازییەک لەنێوان چاپی یەکەم و چاپی دووەمی ئەم کتێبە نییە."

سەبارەت بە چاپکردنى کتێبێکى نوێ بە ناوى (ئەرشیفى نامەکانى مارف خەزنەدار) لەگەڵ بیرەوەرییەکانى ئاماژەى بەوەکرد، "کتێبی ئەرشیفی نامەکانی مارف خەزنەدار، بەشی هەرە زۆری نامەکانی لەخۆگرتووە، لەئێستادا نیازمان نییە بەرگی تری نامەکان بڵاوبکەینەوە."

بنیاد مارف خەزنەدار گوتیشى، "مارف خەزنەدار هیچ دەستنووسێکی نەماوە چاپ بکرێت، بەڵام نیازمان هەیە لە داهاتوودا و لە چوارچێوەی چەند پڕۆژەیەک کتێبەکانی تری لە چاپ بدەینەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین