بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێر: نزیکەی (20) هەزار سەگی بێلانە لەشاری هەولێر هەیە تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ژمارەیەکى زۆرى سەگى بێلانە لە هەولێر بوونیان، دکتۆرێکى ڤێتەنەری "بەهەڵگرتنی ئەندامەکانی زاوزێی نێر و مێ" بۆ کەمکردنەوەی ژمارەیام بە چارەسەر دەزانێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تشرینى دووەم/2022) دکتۆر مامەند محەمەد، بەڕێوەبەری ڤێتەنەری هەولێر، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "بەشێوەیەکی گشتی سەرەڕای نەبوونی داتایەکی ورد، بەڵام ژمارەی سەگی بێلانە نزیکەی (20) هەزار سەگ مەزندە دەکرێت لە سنووری پارێزگای هەولێر، ژمارەی سەگی مێیە دەگاتە نزیکەی (10) هەزار سەگ."

بۆ کەمکردنەوەى ژمارەى سەگى بێلانە، بەکارهێنانى دەرمان و نەشتەرگەرى بە باش دەزانێت، بەڵام وەک خۆى دەڵێت،  "سەگی (مێ) تێچووی نەشتەرگەرییەکەی زۆرترە، بەهۆی سڕکردن و ڤاکسین کردن و دەرمانی مشەخۆرەکان و ژمارەکردنی کەوی، دەگاتە (20) هەزار دۆلار بۆ هەر سەگێکی مێ، بەڵام بۆ سەگی نێر نیوەی ئەمەش کەمترە، ئەم پرۆسەیە نزیکەى (7 تا 10) ساڵى دەوێ."

هەر سەبارەت بەو پرسە، مستەفا محەمەد دکتۆری ڤێتەرنەری دەڵێـت، "ئێمە شتێکمان نییە بەناوی دەرزی بۆ خەساندن، دەرزی هەیە بۆ سەگی مێ کە نا‌هێڵێت منداڵی ببێت، بەڵام بۆ ماوەی شەش مانگ کار دەکات ئەو دەرزییە، بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێت رێژەی سەگی بەڕەڵا کەمکەینەوە ئەوا دەبێت نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت، بەهەڵگرتنی ئەندامەکانی زاوزێی نێر و مێ ئەو کارە چارەسەر دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین