ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى عێراق ناكات كه له لیستى تیرۆرن
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا په‌یامى به محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه میلیشیایانه ناكات كه پێشتر له لیستى تیرۆرى ئه‌مریكادان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماڵپه‌ڕى ئاكسیۆسى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا په‌یامى به حكومه‌تى شیاع سوودانى داوه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوى ئه‌و به‌رپرسانه ناكات كه سه‌ربه میلیشیاكانى عێراقن.
راپۆرته‌كه ناوى دوو به‌رپرس هاتووه، كه یه‌كێكیان نه‌عیم عه‌بوودى سه‌ربه میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه، بووه‌ته وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ئه‌ویتریان ره‌بیع نادره كه ئه‌ویش سه‌ربه عه‌سائیبه بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سوودانى.
پێشتر به چه‌ند قۆناغێك ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر ده‌یان به‌رپرسى شیعه سه‌پاندووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێشێلكاریى ده‌كه‌ن و سه‌ربه ئێرانن.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment