رێبەر ئەحمەد: دەبێ پشتگیریى لە حکوومەتە نوێیەکەى سوودانى بکەین کوردستانی

نوچەنێت:

لە سێیەمین رۆژی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەر ئەحمەد، ڕایگەیاند، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ئەوەیە، عەقڵیەتێکی ناوەندی لە بەغدا هەیە، لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کە لە سەردەمی رژێم داڕێژراون، ئێستا هەمان مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/تشرینى دووەم/2022) رێبەرى ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە سێیەمین رۆژی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک ڕاگەیاند، هەرێمى کوردستان چاوەڕێى ئەوەن ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ بەغدا لەسەرى ڕێککەوتووین.

وەزیرى ناوخۆ، سەبارەت بە حکوومەتى نوێى عێراق، دەبێ حکومەتی نوێ راستگۆ بێت و بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، لە هەمان کاتیشدا دەبێت هەموو لایەکمان پشتگیریی سوودانی بکەین، چونکە کەسێکی بەئەزموونە لە چەندین وەزارەت و دامەزراوەی جیاجیا کاری کردووە و پەرلەمانتار بووە، کەسێکە کە هیچ کینەیەک و تۆڵەیەکی بەرامبەر بە عێراقییەکان و هەرێمی کوردستانیش نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین