هه‌وڵده‌درێت كازمى بێ پاسه‌وان بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى ئاشكراى ده‌كات، فه‌رمان به‌ پاسه‌وانه‌كانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو كراوه‌، بۆئه‌وه‌ى واز له‌ ئه‌ركى پاسه‌وانیى كازمى بهێنن

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18/تشرینى دووه‌م/2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، له‌ به‌یانى دوێنێ فه‌رمان به‌ پاسه‌وانه‌كانى مسته‌فا كازمى كراوه‌، كه‌ پاسه‌وانیى ماڵه‌كه‌ى له‌ ناوچه‌ى سه‌وز جێبهێڵن، كه‌چى تا ئێستا له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراى كردووه‌، نزیكه‌ى 100 كه‌س پاسه‌وانیى له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ده‌كه‌ن. روونیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانى ترى باڵا دواى چه‌ند ساڵێك وازهێنان له‌ پۆسته‌كانیان پاسه‌وانه‌كانیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه‌، كه‌چى كازمى هێشتا مانگێك به‌سه‌ر ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كه‌ى تێنه‌په‌ڕیوه‌ كه‌چى ده‌یانه‌وێ بێ پاسه‌وانى بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌زانرێت چه‌ندان جار هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا كازمى دراوه‌.

مسته‌فا كازمى به‌ر له‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بێت، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى بوو، له‌ ساڵى 2020 بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ مانگى رابردوو دواى ده‌ستبه‌كاربوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ته‌واوبوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین