به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى ئه‌و چین و توێژانه راده‌گیرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئادار ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى بازرگانى راسپاردووه بۆئه‌وه‌ى كار بكات به‌شه‌خۆراكى مانگانه بۆ هاووڵاتیان دیار بكات و رێكارییه‌كانیش بگرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكات كه به‌شه خۆراكى مانگانه‌یان نامێنێ.
به‌گوێره‌ى نووسراوه‌كه ئه‌م چین و توێژانه به‌شه‌خۆراكیان نامێنێ:
- ئه‌و كه‌سانه‌ى هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه و داهاتی مانگانه‌یان له سه‌رووى ملیۆنێك و 500 هه‌زاره.
- به‌ڵێنده‌ره‌كان له پله یه‌كه‌وه تا شه‌ش.
- خاوه‌ن كۆمپانیاكان
- ئه‌وانه‌ى ناویان له ژوورى بازرگانى تۆماركراوه تا پله دوو
- ئه‌وانه‌ى پیشه‌سازى ده‌كه‌ن تا پله سێ
- ئه‌ندامانى یه‌كێتى پیاوانى كار
- پزیشكه‌كان و ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى پزیشكان به ده‌رمانسازانه‌وه
- ئه‌وانه‌ى هه‌ژماركردنى باجیان له‌سه‌رووى 18 ملیۆن دیناره
- ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ گه‌شت ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كى كاتى به‌شه خۆراكییان راده‌گیرێت
- ئه‌وانه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتێكى تریان هه‌یه
- ئه‌وانه‌ى له زیندانن تا ئازاد ده‌كرێن
- ئه‌وانه سه‌ر به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان
- ئه‌وانه‌ى له یاسا رایانكردووه
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه بۆ 1/6/2021 ده‌بێت ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت و له ماوه‌ى مانگێكدا داموده‌زگاكان زانیارى به وه‌زاره‌تى بازرگانى بده‌ن و له ناوى ئه‌و كه‌سانه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه كه مووچه‌كانیان له سه‌رووى ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناره.
سه‌رچاوه: به‌غداد توده‌ى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment