مهاباد لە دۆخی شەڕ دایە ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان
شاری مەهاباد لە ڕۆژی شەممەوە (١٩ی مانگ) دوابەدوای بەخاکسپاردنی دوو کوژراوی خۆپیشاندانەکان، گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان بوو، هاوکات ئەم شارە بووەتە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەت و هێزە تایبەتەکانەوە.

بە پێی گرتە ڤیدیۆییەکان و راپۆرتەکانی شاری مەهاباد، هێزەکانی حکومەت بە چەک و بە پشتیوانی زرێپۆش چوونەتە ناو ئەو شارە و دەنگی تەقەی بەردەوام لە ناوچە جیاجیاکانی شارەوە دەبیسترێت.

لە بەشێک لەو وێنانەی کە دەستکەوتووە دەردەکەوێت، کە هێزە چەکدارەکانی حکومەت ئەو کەسانەیان کردۆتە ئامانج کە لە تەقەکردنەکە ڕزگاریان بووە و خۆیان فڕێدایە ناو ڕووبارەکە.

هەروەها ئێوارەی شەممه لەهەندێ ناوچەی شاری مەهاباد،لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کارەبا بچڕاوە. هەروەها بۆ دروستکردنی دۆخی ترس و دڵەڕاوکێ تەقە لە ماڵەکان دەکەن.

لە بەرامبەر هێرشە بەرفراوانەکەی شەوی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە شاری مەهاباد، عەلی کەریمی یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ ئێران، داوا لە خەڵکی شارە جیاجیاکان ئێران دەکات، کە ڕۆژی یەکشەممە (ئەمڕۆ) وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی شاری مەهاباد ناڕەزایەتی دەرببڕن و چەندین داواکاری دیکەش لەو پێوەندییەدا لە فەزای مەجازیدا بڵاو کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین