کتێبی گەلە بەشخوراوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕست بڵاوکرایەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

کتێبى (گەلە بەشخوراوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست) لە زمانى ئینگلیزییەوە وەردەگێڕدرێتەسەر زمانى کوردى، محەمەد حەمە ساڵح نووسەر و وەرگێڕ دەڵێت، "ئەم کتێبە مێژوویەکى گرنگى ئێمەى تێدایە، کە دەگەڕێـەوە بۆ ساڵانى (1945 و 1946 و 1947)."

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/تشرینى دووەم/2022) محەمەد حەمە ساڵح، نووسەر و وەرگێڕى (گەلە بەشخوراوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست) تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند، "ئەم کتێبە کۆمەڵێک دیکۆمێنتی ساڵانی،(1945، 1946) و سەرەتاى ساڵى(1947) ئەو کاتەی کە کۆمەڵگای کوردی دەکوڵا، ستەمێکی زۆری لێدەکرا لەلایەن رژێم و پاشای ئەو سەروەختەی عێراق، کۆمەڵێک بەیاننامەی حزبەكانى هیوا، رزگاری، کۆمەڵە، شیوعی، رێکخراوی تر، دەرچووبوون، ئەم بەیاننامانە کۆپییەکی دەچوو بۆ سەفارەتی ئەمەریکا لە بەغدا، ئەمەریکییەکان دەیانکرد بە ئینگلیزی و لەگەڵ دەقە رەسەنەکەدا دەیاننارد بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکەن."

محەمەد حەمە ساڵح هەر لە بارەى ناوەڕۆکى کتێبەکەى روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "ئەوکات ئەمەریکا و بەریتانیا زۆر دەسەڵاتی هەبوو بەسەر عێراقدا بەتایبەت بەریتانیا حکومەتەکەش هەر سەر بە بەریتانیا بوو، دەترسان لە هەموو جووڵەیەکی کوردی، کە لەوکاتە جوڵەیەکی چەپ بێت و نزیک لەسۆڤییەت بێت، ئەوان لەخۆیان دەترسان بۆیە دەیانناردە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەم بەڵگە نامانە بڵاو نەکراوەتەوە کاتی خۆی، خوێندنەوەیان بۆ کردووە کە چی بکرێت لەگەڵ ئەم حزبە کوردییەدا، لە دوای (20) ساڵ پەردە لەسەر ئەوە لادراوە کەسێک هەر لەناو وەزارەتی دەرەوەی ئەوکاتی ئەمەریکا کۆیکردووەتەوە و لە کتێبێکدا بڵاوی کردووەتەوە".

ئەو وەرگێڕە دەشڵێت، "ئەم کتێبە گرنگی خۆی هەیە، تۆ بۆ خوێندنەوەی هەر کۆمەڵگایەک و بزووتنەوەی سیاسی ئەو کۆمەڵگایە، تۆ پێویستە بەوەیە کە بزانی پێشەنگەکەی ئەو کۆمەڵگایە ئەهلی حزب و رێکخراو و نقابەی ئەو سەروەختە چی گوتراوە، گەر وابکەی واتە لەکۆمەڵگاکە تێگەیشتووی".

محەمەد حەمە ساڵح، لەگەڵ هاوڕێیەکى بە هاوبەشى سەرقاڵى وەرگێرانى کتێبێکى ترن و بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "بەڵێ، هاوشیوەی ئەم کتێبە کتێبێکی ترە، مێژووی کوردە لە زانکۆی کامبرێج چاپکراوە لە ساڵی (1921) لەگەڵ محمەد مستەفا تەواومان کردووە، نزیکەی هەزار لاپەڕەی ئینگلیزییە چاوەڕێی چاپکردن و بڵاوکردنەوەیە لە دەزگای جەمال عیرفان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین