په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى خۆى رێكده‌خاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى دووباره‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان رێكبخاته‌وه‌، چونكه‌ ناهاوسه‌نگى له‌ ژماره‌ى ئه‌ندامانى لیژنه‌كان دروست بووه‌، هه‌ندێك لیژنه‌ هه‌ن ژماره‌ى ئه‌ندامانیان كه‌مه‌وه‌ و هه‌ندێكى تریش زۆرن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20/ تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كردووه‌، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى لیژنه‌كان. 

په‌رله‌مانتاران دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، هه‌وڵ ده‌درێت له‌ دوو رۆژى داهاتوودا سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى لینژنه‌كان دابندرێن، جیا له‌مه‌یش دووباره‌ ئه‌ندامان به‌سه‌ر لیژنه‌كان دابه‌ش بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ لیژنه‌كان ئه‌ندامیان زۆره‌ و هه‌ندێكى تریش ئه‌ندامیان كه‌مه‌.

ته‌نانه‌ت لیژنه‌ى وه‌رزش و لاوانى په‌رله‌مان یه‌ك ئه‌ندامى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ و ئه‌وانیتر ئه‌ندامى لاوه‌كیین. ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ نۆى كانوونى دووه‌م ده‌ستى به‌ یه‌كه‌م دانیشتن كردووه‌ و به‌ڵام به‌هۆى ناسه‌قامگیرى سیاسى دانیشتن و كاره‌كانى دواكه‌وت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین