ئێران داوا دەكات عێراق سنوورەكانى كۆنتڕۆڵ بكات ئێران
محەمەد كازم ئال سادق، باڵيۆزى ئێران لە عێراق رايگەياند، "كۆمارى ئيسلامى ئێران داواى لە عێراق كردووە سنورەكانى كۆنتڕۆڵ بكات و چەك لە هێزە كوردييەكانى دژ بە وڵاتەمەكان داماڵێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (21/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە باڵيۆزى ئێران لە بەغدا رايگەياند، "داوامان حكومەتى عێراق كردووە سنورەكانى كۆنتڕۆڵ بكات و چەك لەو هێزانەى دژ بە وڵاتەكەمان داماڵێت، لە وەڵامدا حكومەتى عێراقى داواى كردووە مۆڵەتيان پێبدەين."

هەروەها كۆمارى ئيسلامى ئێران چەند داوايەكى ترى لە عێراق كردووە، بەڵام ناوەڕۆكى داواكارييەكان ئاشكرا نەكراوە.

لەبەرانبەردا حكومەتى عێراقى رەزامەندى بۆ دوو داواكارى ئێران دەربڕيووە، بەڵام بۆ داماڵينى چەك داواى مۆڵەتى كردووە، سەرەڕاى ئەوەش هەردوو وڵات گفتوگۆ لەسەر داواكانى حكومەتى عێراق دەكەن.

هێزە كوردييەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان بنكە و بارەگايان لە ناو خاكى هەرێمى كوردستان هەيە، تا ئێستاش چەند جارێك كۆمارى ئيسلامى ئێران بە چڕى بۆردومانى كردوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین