سوودانى ده‌ستى به‌ سه‌ردانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى كه‌متر له‌ مانگێك ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى یه‌كه‌م سه‌ردانى خۆى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئوردن ئه‌نجام دا و بڕیاره‌ دواى ئه‌م وڵاته‌ سه‌ردانى كوێت و فه‌ڕه‌نسا بكات. ئامانجى سه‌ره‌كى سه‌ردانه‌كانیش بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى قاچاخبردراوى عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/ تشرینى دووه‌م/2022 محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى سوودانییه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و بڕیاره‌ چه‌ند رۆژێكى تر سه‌ردانى كوێت و فه‌ڕه‌نسا بكات.

میدیاكانى عێراق ده‌ڵێن ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى سوودانى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌، به‌دواچوونه‌ بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌ بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ رایانكردووه‌ و له‌لایه‌ن یاساكانى عێراقه‌وه‌ داواكراون، جیا له‌مه‌یش گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵى بردراون و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون.

چه‌ند جارێك به‌رپرسانى عێراق باسیان له‌وه‌ كردووه‌ به‌ ملیاران دۆلار پاره‌ى عێراق بردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌یان به‌رپرس دۆسیه‌یان له‌ دادگا هه‌یه‌ و خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین