حکومەتى هەرێم لەسەر تەقینەوەکانى تانکى غاز لە سلێمانى و دهۆک کۆدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواى رووداوى تەقینەوەى غاز لە پارێزگاى سلێمانى و دهۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بەو رووداوانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانى، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە پارێزگاى سلێمانى و دهۆک دەکات، زانینى ھۆکارەکانی ئەم تەقینەوانە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەسەر تەقینەوەکەى دهۆک پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "هێشتا برینی کارەساتەکەی سلێمانیمان لەدڵە و بەداخەوە ئەمجارە کارەساتی تەقینەوەی غاز لە دهۆکیشی هاتەسەر، بەهەشت شوێنیان بێت و هیوای زوو چاکبونەوەش بۆ بریندارانی ئەم رووداوە ناخ هەژێنە دەخوازم".

ئەم کۆبوونەوەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، لە ماوەى یەک هەفتەدا دوو تەقینەوەى گەورەى غاز لە هەرێمى کوردستان روویدا، یەکەمیان له‌ ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، (15) هاووڵاتى گیانیان لەدەستدا و (12) هاووڵاتىیش برینداربوون، شەوى ڕابردووش‌ بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و (33) هاووڵاتى تریش برینداربوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین