سوودانى: حكومه‌تى فیدڕاڵى پابه‌نده‌ به‌ ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى دیداره‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ به‌غدا، نووسینگه‌ى سوودانى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "سوودانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى فیدڕاڵى پابه‌نده‌ به‌ ده‌ستوور بۆ ئەوەی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى چاره‌سه‌ر بكات".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22 /تشرینى دووه‌م/2022 سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌غدا كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى كۆبووه‌وه‌، نووسینگه‌ى سوودانى په‌یامێكى له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ كه‌ سوودانى سه‌رۆك بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى فیدڕاڵى پابه‌ند ده‌بێت به‌ ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌ك مافى هه‌موو پێكهاته‌كانیش له‌ خۆبگرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ گرنگى زانیوه‌ هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كان له‌ ئاستى نیشتمانى رێكبخرێت تا به‌ره‌و رووى ئاڵنگارییه‌ ئابووری و بژێوى وخزمه‌تگوزارییه‌كان ببنه‌وه‌..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین