زمانى كوردى بۆ بەشى سیستەمى دەنگى گووگڵ زیادکرا بابەتی گشتی

نوچەنێت:

بۆکان جاف، یەکێک لە ئەندامانى تیمى زیادکردنى زمانى کوردى (شێوەزارى سۆرانى) بۆ بەشى وەرگێڕانى ماڵپەڕى جیهانیى گۆگڵ ڕایگەیاند، "کۆمپانیاى گۆگڵ بە فەرمى زمانى کوردى بۆ بەشى سیستەمى دەنگى گووگڵ" زیادکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینى دووەم/2022) بۆکان جاف، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردەوە، "پاش حەڤدە ساڵ لە دانانی وەرگێڕی گووگڵ، کۆمپانیای گووگڵ بڕیاری بە فەڕمی بوونی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی دا، بۆ بەشی سیستەمی دەنگی گووگڵ کراودسۆرس."

لە بەشێکى ترى نووسینەکەیدا پیرۆزبایى چالاککردنى بەشى زمانى کوردى لە خەڵکى کوردستان دەکات و دەشڵێت، ئەم بڕیارى زیادکردنى زمانى کوردى بۆ دەنگى گووگڵ "پاش چەندین کۆبوونەوە" ئەو دێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە.

هاوکات بۆکان جاف پێشتر ڕایگەیاندبوو، "لە (24) کاتژمێری داهاتوودا زمانی کوردی هەنگاو دەنێتە قۆناغێکی مێژوویی، نیو سەدە زمانی کوردی دەچێتە پێش."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین