هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر دەستگیرکراوەکان وەرگێڕان

نوچەنێت: دویچە ولە

ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێک دا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە  گرتووخانەکان بڵاوکردەوە و لەو ماوەیەدا بە گوتەی شایەتحاڵەکان، باس لە ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژی سێکسییان بۆ سەر خۆپیشاندەران لە زیندانەکانی ئێران کرد.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان کچێکی گەنجی کوردە کە بە ناوی خوازراوی ‘’هانا'' بۆ سی ئێن ئێن قسەی کردووە دەڵێت، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کراوە و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی ورمێ. ئەم کچە تەمەن ٢٠ ساڵە، باسی کاتی دەستگیرکردنی دەکات، ئەو ئاگاداری دەستگیرکردنی دەیان کچ و کوڕی دیکە لە یەک کاتدایە و باس لەوە دەکات کە ئەفسەرەکان لە کاتی لێپرسینەوەدا دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر کچەکان و تەنانەت دڵنیایە لەوەی کە کچێکی زۆر جوان کە بە تەنیا بەرەو ژووری لێپرسینەوە بردراوە، دەستدرێژی کراوەتە سەر، دواتر بەشێک لەو کچانە بۆ گرتووخانەی شارەکانی دیکە گواستراونەتەوە.

بەڵام سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات کە شوێنی دەستگیرکردنی لەسەر بنەمای ئەو داتایانە بووە، کە خۆی و چەند شایەتحاڵێکی دیکەیان پێشکەشی ئەم میدیایە کردووە. زۆر لێکچوونێکی لۆژیکی لە نێوان بانگەشەی ئەم کەسانەدا پشتڕاست دەکاتەوە و بە ئەگەری زۆر، ئەو گرتووخانەیەی کە باسی لێوە دەکرێت دەکەوێتە گەڕەکی ئیسلام ئاوای ورمێ.

هەڕوەها به ئاماژه بەو وێنەی کە له چەند هەفتەی ڕابردوودا له تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوه، لەبارەی چۆنیەتی مامەڵه کردنی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خەڵکی ناڕازی، سی ئێن ئێن دەڵێت، که بەڵگەنامەیەکی زۆریان لەبارەی ئازاردانی سێکسی له لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆکردۆتەوه. سی ئێن ئێن باس لەوە دەکات کە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە زۆرێک لە ئەکاونتەکانی بەکارهێنەری چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئێران پشکنیوە و دڵنیا بووە لەوەی کە ساختە نین.

یەکێک لەو حاڵەتانە پەیوەندی بە ئارمیتا عەباسی، کچێکی تەمەن بیست ساڵی خەڵکی شاری کەرەجەوە هەیە، کە دوای دەستپێکی نائارامییەکان بووە، یەکێک لە ڕووخساری ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکان. هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی ئەوەی کە یەکێکە لە "سەرکردەی ئاژاوەگێڕییەکان" و بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٠ کۆکتێل مۆلۆتۆڤ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، ئارمیتایان دەستگیر کرد، بەڵام ئەوە تەواوی چیرۆکەکە نەبوو. گفتوگۆیەکی نێوان پزیشکانی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی کەرەج کە دزەپێکراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کە بە بینینی جەستەی لەرزۆکی ئارمیتا و سەرە تاشراوەکەی، گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە هێزە ئەمنییەکان نەک هەر ئەشکەنجەی جەستەییانداوە، بەڵکو توندوتیژی سێکسیشیان بەرانبەر کردووە. یەکێک لە ستافی پزیشکی ئەم نەخۆشخانەیە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، راستی ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

ئارمیتا عەباسی، ئێستا لە گرتووخانەی فەردیس زیندانی کراوە و سی ئێن ئێن نەیتوانیوە پەیوەندی بە خۆی یان  ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بکات.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆرتە وردە، سی ئێن ئێن لە زاری شایەتحاڵەکانەوە نووسیویەتی کە لە هەندێک حاڵەتدا هێزە ئەمنییەکان دیمەنی دەستدرێژی سێکسییان بە مەبەستی بێ دەنگ کردنی قوربانییەکان و ئەگەری هەیە بۆ ڕاگرتنی ئەوان لە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان وێنەیان گرتووە. ئەم میدیا ئەمریکییە باس لەوە دەکات کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هێشتا وەڵامی داواکارییە چەند بارەبووەکانی بۆ ڕوونکردنەوە لەمبارەیەوە نەداوەتەوە.

شایەتحاڵانیش کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری وشکانییەوە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان دەڵێن، ئەم ڕێگایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سەختتر دەبێت و خەڵکێکی زۆریش بەهۆی مەترسییەکانییەوە خۆیان لە گەشتکردن بەدوور دەگرن.

ئەم میدیایە باس لەوە دەکات، کە زۆربەی ئەو توندوتیژی و دەستدرێژییانە لە ناوچە کوردنشینەکاندا تۆمارکراون و ژمارەی ئەو کەسانەی کە ئامادەن لە پێش کامێرا باسی ئەم بابەتە بکەن زۆر کەمترە لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان بەهۆی سروشتی "تابۆ"ی ئەم بابەتە.

پریشکی نائارامی و ناڕەزایەتی بێ وێنە لە ئێران کە پێی ناوەتە مانگی سێیەمی خۆیەوە، بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچێکی ٢٢ ساڵانی سەقزییەوە سەریهەڵدا. لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، زێدی خۆی و شارەکانی دیکەی کوردستان گۆڕەپانی توندترین پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەت و خەڵکی ناڕازی بوون.

ئەم ناڕەزایەتیانە بە خێرایی لە سەرانسەری ئێراندا تەشەنەی کرد و لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵات دەنگی دایەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمی "بێگانە" نییە لە ناوچەکانی دیکەی ئەمرۆی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین